بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌ش ٦

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

خودا زە‌وی ئافراند تاکو ببێتە ماڵێکی تە‌واو بۆ مرۆڤ.‏ وشە‌کە‌ی دە‌فە‌رمووێ:‏ «ئاسمان ئاسمانی یە‌زدانە،‏ زە‌ویشی بە ئادە‌میزاد بە‌خشیوە» (‏زە‌بوورە‌کان ١١٥:‏١٦‏)‏.‏

پێش ئە‌وە‌ی خودا ئادە‌می ئافراند،‏ ناوچە‌یە‌کی لە سە‌ر زە‌وی هە‌ڵبژارد و ناوی لێنا عە‌دە‌ن،‏ لە‌وێدا باخچە‌یە‌کی دروست کرد.‏ لە پە‌رتووکی پیرۆزدا نووسراوە کە ڕووبارە‌کانی فوڕات و دیجلە (‏هیدە‌کل)‏ سە‌رچاوە‌کە‌یان لە عە‌دە‌ن بوو.‏ a گوایا باخچە‌ی عە‌دە‌ن کە‌وتبووە ئە‌و شوێنە کە ئێستا خۆرهە‌ڵاتی تورکیایە.‏ بە‌ڵێ باخچە‌ی عە‌دە‌ن بە‌ڕاستی لە سە‌ر زە‌وی بووونی هە‌بووە!‏

خودا ئادە‌می ئافراند و لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن داینا «بۆ کشتیاری و بایە‌خ پێدانی» (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٥‏)‏.‏ دواتر خودا ژنێکی بۆ ئادە‌م ئافراند کە حە‌وا بوو.‏ خودا بە‌و ژن ومێردە‌ی ڕاسپارد:‏ «بە‌رە‌دار بن و زۆر بن و زە‌وی پڕ بکە‌ن و بیخە‌نە ژێر ڕکێفتانە‌وە» (‏پە‌یدابوون ١:‏٢٨‏)‏.‏ زۆر ڕوونە کە خودا زە‌وی «بە خۆڕایی بە‌دی نە‌هێنا،‏ بە‌ڵام بۆ نیشتە‌جێبوون شێوە‌ی کێشا» (‏ئیشایا ٤٥:‏١٨‏)‏.‏

بە‌ڵام ئادە‌م و حە‌وا لە خودا یاخی بوون و بە ئە‌نقە‌ست یاسای خودایان پێشێل کرد.‏ لە‌بە‌ر ئە‌مە خودا ئە‌وانی لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن دە‌رکرد.‏ بە‌هە‌شت لە‌دە‌ست چوو.‏ زیانی گوناهە‌کە‌ی ئادە‌م بە‌ر بڵاوتر بوو.‏ پە‌رتووکی پیرۆز پێمان دە‌ڵێ:‏ «چۆن بە‌هۆی مرۆڤێک گوناه هاتە جیهان،‏ بە‌هۆی گوناهیش مردن،‏ بە‌م شێوە‌یە مردن هە‌موو خە‌ڵکی گرتە‌وە،‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی هە‌موو گوناهیان کرد» (‏ڕۆما ٥:‏١٢‏)‏.‏

ئایا خودا وازی لە مە‌بە‌ستە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خۆی هێنا،‏ کە زە‌وی ببێت بە بە‌هە‌شت و خە‌ڵکی کامە‌رانی تێدا بژی؟‏ نە‌خێر،‏ خودا دە‌فە‌رمووێ:‏ «فە‌رمایشتە‌کانم ئاوا دە‌بێت کە لە دە‌ممە‌وە دە‌ردە‌چێت:‏ بە بە‌تاڵی ناگە‌ڕێتە‌وە بۆم،‏ بە‌ڵکو ئە‌وە‌ی من پێم خۆشە دە‌یکات و سە‌رکە‌توو دە‌بێت لە‌وە‌ی بۆی دە‌نێرم» (‏ئیشایا ٥٥:‏١١‏)‏.‏ بە‌هە‌شت لە سە‌ر زە‌وی چاک دە‌کرێتە‌وە!‏

ژیان لە‌بە‌هە‌شت چۆن دە‌بێت؟‏ تێبینی ئە‌و بە‌ڵێنانە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز بکە کە لە دوو لاپە‌ڕە‌ی داهاتوودا بە‌رچاو دە‌کە‌ون.‏

a لە پە‌یدابوون ٢:‏١٠-‏١٤ دا نووسراوە:‏ «ڕووبارێک لە عە‌دە‌نە‌وە هە‌ڵدە‌قوڵا و لە بە‌ری دە‌ڕۆیشت بۆ ئاودانی باخچە‌کە،‏ لە‌وێوە جیا بووە‌وە و بووە چوار لق:‏ ناوی یە‌کە‌میان (‏پیشۆنە)‏.‏ .‏.‏.‏ ناوی ڕووباری دووە‌میان (‏گیحۆنە)‏.‏ .‏.‏.‏ ناوی ڕووباری سێیە‌م (‏دیجلە‌یە)‏ .‏.‏.‏ ڕووباری چوارە‌میش (‏فوڕاتە)‏».‏ ئە‌و دوو ڕووباری یە‌کە‌م نە ناسراون و شوێنە‌کە‌شیان نە ناسراوە.‏